مەشقی سەربازیی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران لە سەر سنووری باکووری رۆژاوا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388291-مەشقی_سەربازیی_ھێزی_زەوینیی_ئەرتەشی_ئێران_لە_سەر_سنووری_باکووری_رۆژاوا
مەشقی سەربازیی عاشقانی ویلایەتی 99 ی ھێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوریەکانی باکووری رۆژاوای ئێران بەڕێوە چوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2020 12:42 Asia/Tehran
  • مەشقی سەربازیی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران لە سەر سنووری باکووری رۆژاوا

مەشقی سەربازیی عاشقانی ویلایەتی 99 ی ھێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوریەکانی باکووری رۆژاوای ئێران بەڕێوە چوو .

بە پێی راپۆرتی ئەمڕۆ یەکشەمەی ھەواڵدەری رادیۆ تەلەفزیونی ئێران ، مەشقی سەربازیی عاشقانی ویلایەتی 99 ی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران بە شێوەی پەلاماری شەوانە و رۆژانە بە ئامانجی نیشاندانی ھێز و توانایی جەنگیی و بەرزکردنەوەی ئاستی جەنگیی و جوڵە لە ناوچەی گشتیی باکووری رۆژاوای ئێران سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو . 

لەم مەشقە سەربازیەدا ، یەکینەکانی پیادە ، ئەندازیاری ، خۆفڕیی و تۆپخانە لە گەیشتن بە ئامانجی لەپێشدا دیاریکراو لە دوو  قۆناغی شەوانە و رۆژانەی تیپی گەڕۆکی ھێرشبەر ، توانایی خۆیان نیشاندا .