نۆیەمین مانۆڕی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران بەڕێوە دەچێت
تشرینی دووهم 02, 2020 07:45 Asia/Tehran
فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەش وتی: قۆناغە سەرەکیەکان و نۆهەمین مانۆڕی هێزی ئاسمانی فیداییانی ویلایەت سبەی لە ناوچەی گشتیی ئیسفەهان بەڕێوە دەچێت.
بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر فڕۆکەوان عەزیز نەسیرزادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەش بە وتنی ئەوەی کە ئەو مانۆڕە لە ڕۆژی شەممەوە لە ئیسفەهان دەستی پێکردووە، وتی: لە ئەم قۆناغەدا دەیان فڕۆکەی جەنگی، بۆمب هاوێژ، گواستنەوەی قورس و نیوە قورس، ناسینەوە، گەشتی ئاسمانی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ لە مەشقە سەربازیەکە بەشداری دەکەن.
ناوبراو گوتیشی: ئەو مانۆڕە بە مەبەستی بەرز کردنەوەی توانایی جەنگی، ڕاهێنانی گەڵاڵە ئۆپراسیۆنییەکان و ڕاهێنان بۆ دۆخی ئاسایی بەڕێوە دەچێت.