ژماری گیان لەدەستداوانی رۆژانەی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە 440 کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388620-ژماری_گیان_لەدەستداوانی_رۆژانەی_کۆرۆنا_لە_ئێران_گەیشتە_440_کەس
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی 440 کەس لە یەک ڕۆژدا ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2020 13:08 Asia/Tehran
  • ژماری گیان لەدەستداوانی رۆژانەی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە 440 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی 440 کەس لە یەک ڕۆژدا ڕاگەیاند.

 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە  440  کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە   35هەزارو   738کەس.

ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا  8289   کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا  628 هەزار  و  780  کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا  491 هەزار و 247  نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

ژماری تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهانیش دا  گەیشتووەتە نزیکەی 47 میلیۆن کەس کە لەو هەژمارە لانیکەم یەک میلیۆن و 207 هەزار کەس گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە 33 میلیۆن کەسیش چاکبوونەوە .

ئەمریکا بە زیاتر لە 9 میلیۆن تووشبوو و لانیکەم 236 هەزارقوربانی زیاترین ژماری تووشبوان و گیان لەدەستداوانی هەیە .