ڕێپێوانی مەجازیی «نەمان بۆ ئەمریکا» لە سەرتاسەری ئێران
ڕێپێوانی مەجازیی «نەمان بۆ ئەمریکا» بە بۆنەی ١٣ی خەزەڵوەر ڕۆژی خەباتی دژی ئیستیکبار لە سەرتاسەری ئێران بەرپا کرا.
ئەمڕۆ سێ شەممە ١٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ «سێھەمی نوامبەری ٢٠٢٠» ڕۆژی نیشتیمانیی خەباتنی دژی ئیستیکباری جیھانی»یە لە کۆماری ئیسلامیی ئێرندا.
ھەموو ساڵێک بە گەییشتنی یەوموڵڵای ١٣ی خەزەڵوەر، جەماوەری سۆەرتاسەری ئێران لە ڕێپێوانی ڕۆژی خەباتی دژی ئیستیکبار بەشدارییان دەکرد کە ئەمساڵ لەبەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم ڕێپێوانە بەشێوەی مەجازی بەرپا کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، چینە جۆربەجۆرەکانی جەماوەری ئێران و کاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕۆژی خەباتی دژی ئیستیکباری جیھانی، ھەستاون بە وەڕێ خستنی گەڵاڵەیەک بە ھەشتاگی «نەمان بۆ ئەمریکا».
ئەم گەڵاڵە گشتییە کە بەلەز خەریکی پەرەسەندنە، کەسانێک پیشان دەدات کە بە مەبەستی خەباتی دژی ئیستیکبار گرتەیەکی خۆیانیان بە دروشمی نوسراوەی «نەمان بۆ ئەمریکا»و یان لەکاتی سوتاندنی ئاڵای ئەمریکا لەژێر سەرپەیڤی «نەمان بۆ ئەمریکا»دا بڵاو کردووەتەوە.