روحانی : سیاسەتی پڕ زیانی ترەمپ لە لایەن خەڵکی ئەمریکاشەوە رووبەڕووی دژایەتی بووەوە
سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ێئران بە ئاماژە بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا گوتی : سیاسەتی پڕ زیان و نادروستی حکومەتی ترەمپ ، نەک ھەر لە لایەن خەڵکی سەرانسەری جیھانەوە بەڵکوو لە لایەن گەلی ئەمریکاشەوە رووبەڕووی دژایەتی بووەوە .
کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ناوەندی ھاواھەنگیی ئابووریی حکومەت گوتیشی ، ئێستا دەرفەتێکە بۆ حکومەتی داھاتووی ئەمریکا کە ھەڵە و چەوتیەکانی رابردووی قەرەبوو بکاتەوە و بە رێزگرتن لە یاسا و ڕێسا جیھانیەکان ، بگەڕێتەوە بۆ ئاڕاستەی پێبەندیی بە بەڵێنە نێودەوڵەتیەکان .
روحانی جەختی کردەوە ، کۆماری ئیسلامیی ێئران ، ھەمیشە پێبەندی بەڵێنەکانی بووە لە کاتی رەچاوکرانی بەرپرسانە لە لایەن ھەموو لایەنەکانی بەڵێنەکە و تەعامولی بنیاتنەرانە لە گەڵ جیھان بە ستراتژی خۆی دەزانێ .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێداگری لەسەر سەرکەوتنی خۆڕاگریی گەلی ئێران لە شەڕی ئابووریی داسەپاو لەلایەن ئەمریکاوە گوتیشی ، گەلی ئێران بە خۆڕاگری پاڵەوانانەی خۆی لە بەرامبەر شەڕی داسەپاوی ئابووریی سەلماندیان کە سیاسەتی گوشاری زۆرینەی ئەمریکا شکستی دێنێ .
روحانی گوتیشی : ئێستا کاتی ئەوە گەیشتووە لە سای ھاریکاری و یەکدەنگیی ئێران و دراوسێکان ، ئاسایش و گەشە لە ناوچەکەدا بەرز بێتەوە و رێچکەی سەقام و گەشەی ئابووریی وڵات بە ھێز و خێرایی زیاتر ببڕدرێت .