مەرجی ئێران بۆ سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا
تشرینی دووهم 08, 2020 17:26 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: لیستێک لە و بابەتانە ئامادەیە سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا دەبێ بۆ ئێران قەرەبوویان بکاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکا هیچ ڕێگایەکی نییە جگە لە گەڕانەوە بۆ یاسا.
ڕاشیگەیاند ئەمریکا رێککەوتنی ناڤۆکیی (بەرجام)ی پێشێل کردووە و چەندین میلیار دۆلار خەساری لە ئێران داوە.
جەختیشی کردەوە کە ئەمریکا دەبێ تۆبە بکات و شەڕی ئابووری دژی ئێران بوەستێنێت , جیاوازی نێوان تیمی بایدن و ترامپ ئاشکرایە بەڵام ئێمە چاوەڕوانی هەنگاوی کردەیین.
ئەوەشی وت کە مێزی دانوستانی رێکەوتنی ناڤۆکی هێشتا هەیە و جێگا بۆ هەموان هەیە ئەگەرچی ڕێگایەکی دژوارە.