۴۵۹ کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388886-۴۵۹_کەس_لە_ئێران_بە_هۆی_کۆرۆنا_گیانیان_لە_دەستدا
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی ۴۵۹ کەس لە یەک ڕۆژدا ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2020 14:13 Asia/Tehran
  • ۴۵۹ کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی ۴۵۹ کەس لە یەک ڕۆژدا ڕاگەیاند.

 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە ۴۵۹   کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  ۳۸ هەزار و ۲۹۱  کەس.

ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا  ۹۲۳۶ کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا   ۶۸۲ هەزار  و  ۴۶۸ کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا  ۵۲۰ هەزار و ۳۲۹ نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.