زەریف، تارانی بەرەو ئیسلام ئاباد بەجێ ھێڵا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388985-زەریف_تارانی_بەرەو_ئیسلام_ئاباد_بەجێ_ھێڵا
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە بە مەبەستی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی پاکستان، تارانی بەرەو ئیسلام ئاباد بەجێ ھێڵا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 10, 2020 14:19 Asia/Tehran
  • زەریف، تارانی بەرەو ئیسلام ئاباد بەجێ ھێڵا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە بە مەبەستی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی پاکستان، تارانی بەرەو ئیسلام ئاباد بەجێ ھێڵا.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بڕیارە لەم سەردانە دوو ڕۆژەیەی بۆ پاکستان لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە بابەتگەلی دوو لایەنەو چەند لایەنە پرس و ڕاوێژ بکات.

زەریف ڕۆژی ڕابردوو لە ھەژماری توییتێرەکەی دا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە لە سەردانەکەی بۆ بۆ «ئیسلام ئاباد»ی پێتەختی پاکستان لەگەڵ وەزیری دەرەوە، فەرماندەری سوپاو سەرۆک وەزیرانی پاکستان دیدارو وتووێژ دەکات، وتیشی: ئەم دیدارانە دوای ئاھەنگی ڕێزگرتن لە ڕۆژی «ئیقباڵ لاھوری» وەک توێژەری گەورەی جیھانی ئیسلام، شاعیری نێونەتەوەیی و بانگخوازی ماندوویی نەناسی یەکگرتنی موسڵمانان کە ھەردووک نەتەوەی ئێران و پاکستانی پێکەوە گرێ داوە، ئەنجام دەگرێت.