ھەواڵی تیرۆری بەرپرسێکی قاعیدە لە ئێران ڕەتکرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389131-ھەواڵی_تیرۆری_بەرپرسێکی_قاعیدە_لە_ئێران_ڕەتکرایەوە
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وێڕای رەتکردنەوەی ھەندێ راپۆر لە بارەی تیرۆری بەپررسێکی تاقمی تیرۆریستیی قاعیدە لە ئێران ، ئامادەبوونی ئەندامانی ئەم گروپەی لە ئێران بەدرۆخستەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2020 07:21 Asia/Tehran
  • ھەواڵی تیرۆری بەرپرسێکی قاعیدە لە ئێران ڕەتکرایەوە

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وێڕای رەتکردنەوەی ھەندێ راپۆر لە بارەی تیرۆری بەپررسێکی تاقمی تیرۆریستیی قاعیدە لە ئێران ، ئامادەبوونی ئەندامانی ئەم گروپەی لە ئێران بەدرۆخستەوە .

کاربەدەستانی ھەواڵگریی ئەمریکا لە دیمانەیەک دا لە گەڵ رۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز بانگەشەی ئەوەیان کردووە ، پیاوی ژمارە دووی ئەلقاعیدە و بێوەژنی کوڕی بن لادەن سێ مانگ لەمەوبەر لە تاران بە دەستی فەرمانبەرانی ئیسراییلی بە راسپێریی ئەمریکا کوژراون . 

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران گوتی : تاقمی ئەلقاعیدە ، زادەی سیاسەتە چەوتەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدایە . 

 خەتیب زادە ئەم بوختان ھەڵبەستنەی لە چوارچێوەی شەڕی ھەمەلایەنەی ئابووریی ، ھەواڵگریی و دەروونی دژی گەلی ئێران زانی .