ھاریکارو ڕاوێژکاری باڵای سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکان: ئێران تەوەرەی سەقام و ئاسایشتە لە ناوچەکەدا
ھاریکارو ڕاوێژکاری باڵای سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران تەوەرەی سەقام و ئاسایشتە لە ناوچەکەداو ھێمن ترین وڵاتی ڕۆژئاوای ئاسیایە.
سەرداری سەرلەشکری پاسدار «سەیید یەحیا ڕەحیم سەفەوی» ھاریکارو ڕاوێژکاری باڵای سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکان ئێران ئێوارە ی ڕۆژی چوارشەممە لە «ڕەشت»ی باکووری ئێران وتی: ئەمریکا بۆ فرۆشتنی چەک و چۆڵەکەی بشێوی لە ناوچەکەدا دروست دەکات.
سەرلەشکر «سەیید یەحیا ڕەحیم سەفەوی» بە دەربڕینی ئەمەی کە دەوڵە تی ئەمریکا تەواوی بەڵێنە نێونەتەوە ییەکانی پێشێل کردووە، وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندیی خۆی لەگەڵ وڵاتانی ئوراسیا بە پێی بەرژەوەندی و ھەڕەشەی ھاوبەش داڕشتووە.
سەرۆکی ئەنجومەنی ژیۆپۆلۆتیکی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستەڵاتی یەکەمی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیایەو بارستاییەکی باڵای لە بوارە جۆربەجۆرەکان و لەوانە تەکنۆلۆژیا ھەیە، وتیشی: ئێران وڵاتێکی ھێزمەند، پاوەجێ و خاوەنی ئاسایشتە کە دەتوانێ لە پێکھێنانی ئاسایشت لە ئوراسیاش دا ڕۆڵ بگێڕێت.