پێویستیی ھاریکاریی ئاڵمان بۆ تۆکمەکردن و نەھێشتنی خاڵە تەماویەکانی دۆسیەی تیرۆری سەردار سولەیمانی
سکرتێری ئەرکانی مافی مرۆڤی دەسەڵاتی دادڤانیی ئێران بۆ تۆکمەکردنی دۆسیەی تیرۆری سەردار سولەیمانیی و نەھێشتنی خاڵە تەماویەکان لە بارەی ئەنجامدەران و یاریدەرانی ئەم تاوانکاریە جەختی کردەوە .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، عەلی باقری کەنی سکرتێری ئەرکانی مافی مرۆڤی دەسەڵاتی دادڤانیی ئێران لە چاوپێکەوتنی ھانس ئۆدۆ مۆتسیل باڵیۆزی ئاڵمان لە تاران بە ئاماژە بڵاوبوونەوەی ھەندێ دەنگوباس لە بارەی دەکارھێنانی یەکێک لە بنکەکانی ئەمریکا لە ئاڵمان ( واتە بنکەی ئاسمانیی رامشتاین) بۆ تیرۆرکردنی سەردار سپەھبود قاسم سولەیمانی فەرماندەی شەھیدی ھێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ، لە لایەنی ئاڵمانیی ویست ، بۆ تۆکمەکرانی دۆسیەکە لە گەڵ دەزگای دادڤانیی ئێران ھاریکاری بکات .
باقری کەنی بە ئاماژە بە دژبەیەکبوونی پێودانگەکانی رۆژاوا لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری مافی مرۆڤ ، جەختی کردەوە : پێداویستیی پێشکەوتن لە تەعامول و لێک گەیشتن لە بواری مافی مرۆڤ ئەوەیە کە رۆژاواییەکان بە چاویلکەی سیاسی سەیری بابەتی مافی مرۆڤ نەکەن .
ھانس ئۆدۆ ش بە خستنەڕووی ڕوانگەکانی ئاڵمان لە بارەی مافی مرۆڤ گوتی : دەبێ لەپرسەکانی مافی مرۆڤ دا بە بیروڕاگۆڕینەوە ، بە خاڵێکی ھاوبەش بگەین .