خەتیب زادە: کۆمەڵگای جیھانی لە بەرامبەر تەشەنا سەندنی دووبارەی ھزری داعش وریاو لە سەر ھەست بن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای پیرۆز کردنی سێھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی دەوڵەت و نەتەوەی عێراق بە سەر تاقمی تیرۆریستی داعش دا، داوای لە کۆمەڵگای جیھانی کرد کە لە بەرامبەر تەشەنای ھزو دەستەڵات گرتنەوەی ئەم ڕەوتە دڕندەیە وریابن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، ڕۆژی ھەینی وێڕای پیرۆز کردنی سێھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی دەوڵەت و نەتەوەی عێراق بە سەر تاقمی تیرۆریستی داعش دا، ئەم سەرکەوتنەی بە بەرھەمی خواست و خۆڕاگری و خەباتی یەکانگیر بووی دەوڵەت و نەتەوەو تەواوی ھێزە چەکدارو ئاسایشتییەکانی عێراق زانی بە سروش وەرگرتن لە مەرجەعییەتی ئایینیی ئەم وڵاتە حەزرەتی ئایەتوڵڵا سیستانی دژی تیرۆریزمی گشتداگر.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە داکۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق بۆ زاڵ بوون بە سەر تیرۆریزمی داعشی دا وتیشی: دەوڵەت و نەتەوەی ئێران بەردەوام لە پاڵ دەوڵەت و نەتەوەی عێراق دا بووەو لە ھیچ جۆرە یارمەتیدانێک بۆ دەستەبەر کردنی یەکپارچەیی ، ئاسایشت ، سەقام ، پاوەجێیی و گەشەو ئاوەدان کردنەوەی عێراق کەمتەرخەمی نانوێنێ.
خەتیب زادە وتیشی: ئێمە دەبینین کە چلۆن خوێنی شەھیدانی ھەردووک وڵات لەم خەباتە پیرۆزەدا تێکەڵ کراو ھاودڵی و ھاوپشتیی ھەردووک دەوڵەتەکە کە لە ڕووداوی تیرۆر کرانی ژەراڵی شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» و شەھید «ئەبو مەھدی موھەندیس» وەک سەردارانی خەباتنی دژی تیرۆریزم و توندئاژۆیی گەییشتە لوتکە.
وتەبێزی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە، گەرچی ھێزی چەکداریی داعش شکستی ھێناوە، بەڵام ھزری تەکفیری، دژی مرۆڤانە و تیرۆریستی و داکۆکییە ئاشکراو نھێنییە ناوچەیی و واوەناوچەییەکان لەم تاقمە ڕەشەکوژە ھەروا بەردەوامەو واھەڵدەگرێ کۆمەڵگای جیھانی لە بەرامبەر تەشەنای ھزرو دەستەڵات گرتنەوەی ئەم ڕەوتە وریاو لە سەر ھەست بن.