کانونی یه‌که‌م 13, 2020 09:01 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی خەڵکی تەورێز لە کاردانەوە بە لێدوانە جودایی خوازەکانی ئەردۆغان

تاقمێک لە خەڵکی تەورێز ناوەندی پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژھەڵات ، لە کاردانەوە بە لێدوانە جودایی خوازیەکانی ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ، کۆبوونەوەی دەربڕینی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد .

بە پێی راپۆری ھەواڵدەریی ئیران پرێس ، وەکۆبووە تەورێزیەکان بە کۆبوونەوە لەبەردەم کونسولخانەی تورکیا لە تەورێز ، لەسەر یەکپارچەیی خاکی ئێران ، پێشەنگ بوونی ئازەربایجان لە بەرگری کردنی وڵات و شوناسی نیشتمانیی و رەتکردنەوەی جودایی خوازی و نەتەوەخوازیی جەختیان کردەوە . 

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رۆژی پێنجشەممە بۆ بەشداریکردن لە ئاھەنگی نمایشی سەربازیی ھێزەکانی کۆماری ئازەربایجان بە بۆنەی بەناو سەرکەوتنی ئازەربایجان سەردانی باکووی کردبوو .

ناوبراو لەو ئاھەنگەدا کە سەرۆکی ئازەربایجانیش ئامادەی بوو ، ھۆنراوەیەکی جودایی خوازانەی لە بارەی رووباری ئاراس لەسەر سنووری ئێران و کۆماری ئازەربایجان خوێندەوە کە رووبەڕووی کاردانەوەی توندی کاربەدەستانی ئێران بووەوە .

سەرپەیڤ