کانونی یه‌که‌م 13, 2020 13:01 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی ئێران  لێدوانەکانی سەرۆکی تورکیای شەرمەزار کرد

ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە چاوەڕوانیی باش دراوسێیەتی و ھەوڵدان لە پێناو یەکڕیزیی جیھانی ئیسلام و بەدیھێنانی ئاشتی و سەقام لە ناوچەکەدا لە سەرۆکی تورکیا دەکرێ ، رایانگەیاند ، دەکارھێنانی ئەدەبیاتی دووبەرەکی سازکەرانە زۆر مایەی سەرسامیی و قەبوڵ نەکراوە .

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا پێنجشەممەی رابردوو دەی دیسامبر ، لە جەژنی سەرکەوتنی شەڕی قەرەباغ لە باکۆی پێتەختی کۆماری ئازەربایجان دێڕە ھەڵبەستێکی محەمەد ئیبراھیمۆڤ شاعیری ئازەریی لە پێوەندی لە گەڵ رووباری ئاراس خوێندەوە کە لە دژی یەکپارچەیی خاکی ئێران لێک ئەدرێتەوە . 

ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای شەرمەزارکردنی لێدوانی دووبەرەکی سازکەرانەی سەرۆکی تورکیا گوتیان : ھەموو موسوڵمانان یەک ئۆمەتن و حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەریەتی سیاسەتی گشتیی خۆی لەسەر بنەمای ھاوپەیمانیی و یەکڕیزیی گەلانی ئیسلامیی دابنێ و ھەوڵی بێوچان بدات تا یەکیەتی سیاسی و ئابووری و فەرھەنگیی جیھانی ئیسلام مسۆگەر بکات . 

نوێنەرانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران ھەروەھا لەو بەیاننامەیەدا جەختیان کردەوە لەسەر یەکپارچەیی خاک و ئاو و ئاسمانی ئێران و ئارمانجەکانی شۆڕشی ئیسلامیی . 

سەرپەیڤ