ناڕەزایەتی ئێران بە ھەڵوێستی یەکیەتی ئەوروپا لەسەر ئیعدامی روحوڵڵا زەم
باڵیۆزی ئاڵمان لە تاران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەیاننامەی رۆژی رابردووی یەکیەتی ئەوروپا بانگکرایە وەزاڕەتی دەرەوە .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، باڵیۆزی ئاڵمان لە تاران بە دوای بەیاننامەی دەستتێوەردەرانەی یەکیەتی ئەوروپا لە بارەی ئیعدامی روحوڵڵا زەم بۆ وەزارەتی دەرەوە بانگکرا و ناڕەزایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەن یاریدەری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتیی ئەوروپای وەزارەتی دەرەوە بە ناوبراو راگێندرا .
بەرپرسی نوێنەرایەتی باڵیۆزخانەی فەڕەنسە لە تارانیش بڕیارە ئەمڕۆ بانگ بکرێتە وەزارەتی دەرەوە .
روحوڵڵا زەم لە سەرلقە میدیاییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تاوانی سیخوڕی ، ئاشکراکردنی جموجۆڵی فەرماندەرانی باڵای سەبازیی بە تایبەت سردار قاسم سولەیمانی ، ھاریکاری لە گەڵ ئەمریکا بە دوای توندکردنی بایکۆتەکانی دژی ئێران و فێرکردنی شێوازەکانی سەرھەڵدانی توندوتیژانە ، رۆژی شەممە لە سێدارە درا .