ناردەی خاویاری ئێران بۆ ٢٢ وڵاتی دنیا
وتەبێژی گومرگی ئێران ڕایگەیاند: لە ماوەی ھەشت مانگی ڕابردوو ھەزارو ٢١٣ کیلوگرام خاویاری ئێران ڕەوانەی ٢٢ وڵاتی جیھان کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «سەیید ڕوحوڵڵا لەتیفی» وتەبێژی گومرگی ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: لەماوی ھەشت ماگی ڕابردوو تێکڕای ناردەی خاویاری ئێران ٦٢٤ ھەزارو ٢٩٤ دۆلاری بۆ وڵات ھەبووە.
لەتیفی وتووسیەتی: پشکی ئەورووپا لە خاویاری ئێران زیاتر لە سەدی ٦٨، ئاسیا زیاتر لە سەدی ٣٠ و ئەمریکاش زیاتر لە سەدی یەک و کەمتر لە سەدی یەکیشی پشکی ئۆسترالیا بووە.
بە وتەی وتەبێژی گومرگی ئێران، ئاڵمانیا، بەلژیک، ژاپۆن، بریتانیا، ئیمارات، ھۆڵندا و ئەسپانیا بەڕیز حەوت کڕیاری خاویاری ئێران بوونە لە مانگی ڕابردوودا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕووسیا، عوممان، ھۆنگ کۆنگ، ئیتالیا، کەنەدا، قەتەر، ئۆسترالیا، کوێت، سوییسڕا، تایلەند، کۆریای باشووری، تایوان، سەنگاپوور، سویید و کامبۆج بە ڕیز کڕیارانی دیکەی خاویاری ئێرانن.