کانونی یه‌که‌م 16, 2020 07:05 Asia/Tehran
  • وەڵامی عێراقچی بە ھێندێک چەواشەکاری لە بارەی  دیدارە خەیاڵییەکانەوە

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی، وێڕای شی کردنەوەی گەشتنەکەی ئەم دواییەی بۆ عوممان پێی داگرت: ئەو چەواشەکارانەی کە باسی دیدارو چاوپێکەوتنە خەیاڵییەکان دەکەن وادیارە لە ھەل و مەرجی ئێستا تێ ناگەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید عەبباس عەراقچی» لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نووسی: دوای گەشتێکی دوو ڕۆژەم بۆ کابۆل، دووشەممەی ڕابردوو بە مەبەستی بەڕێوەبردنی حەوتەمین کۆبوونەوەی لێژنەی ڕاوێژی ستراتێژیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و حکومەتی پاشایەتیی عوممان سەردانێکی سێ_چوار کاژێرەی عوممانیشم کرد.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: گەشتەکەم چڕوپڕو سودمەند بوو، لە نێو وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس پەیوەندیی ئێران و عوممان بەخردەوام تایبەتی بووە.

عەراقچی پێشی داگرت: ئەو چەواشەکارانەی کە باسی دیداری خەیاڵی دەکەن، وادیارە ھیچ لە ھەل و مەرجی ئێستا نازانن.

ڕۆژی سێ شەممە ھێندێک لە ماڵپەڕو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە گوایە ئامانجێکی «عەراقچی» لە سەردانەکەی عوممانی چاوپێکەوتن لەگەڵ نوێنەرانی «بایدێن» سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئەمریکا لەم وڵاتە عەرەبییە بووە.

سەرپەیڤ