ئەمڕۆ ، ساڵھاتی لەدایکبوونی حەزرەتی زێنەب(س) و رۆژی پەرستار
ئەمڕۆ پێنجی جەمادی ئەوەڵی ساڵی 1442 ی کۆچی ، ساڵھاتی لەدایکبوونی حەزرەتی زێنەبە(س) کە لە ئێران وەک رۆژی پەرستاران ناودێر کراوە .
حەزرەتی زێنەب(س) خوشکی ئیمام حوسێن(ع) ، دوای شەھیدکرانی ئەو ئیمامە لە رووداوی کەربەلا، بە ئەرکی خۆی زانی گیانی حەزرەتی سەججادی برای(ع) بپارێزێ و لە ھەمان کات دا غەدر و تاوانکاریەکانی یەزید و دەست و پێوەندەکانی ئاشکرا بکات و لەقاویان بدات کە ئەو خاتوونە ، ئەو ئەرکەی زۆر بە باشی راپەڕاند .
گڵکۆی حەزرەتی زێنەب(س) لە شاری دمشق ھەڵکەوتووە .
لە ئێران ساڵھاتی لەدایکبوونی پیروزی حەزرەتی زێنەب ، وەک رۆژی پەرستاران دەستنیشانکراوە .
ئەمساڵ پەرستاران لە ھەموو دونیا و لە ئێرانیش ، بە فیداکاریی و ھەوڵی بێوچان ، شەونخوونی ، دوورکەوتنە لە منداڵ و بنەماڵە و کەسوکار ، لە نەخۆشخانەکان خەریکی چارەسەریی نەخۆشانی کۆرۆنایی بوون و بە داخەوە تاقمێک لەوان گیانی خۆیان لەو رێگایەدا بەختکرد .