کانونی یه‌که‌م 23, 2020 21:25 Asia/Tehran
  • سەردانی فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسداران بۆ عێراق

فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ کاربەڕدەستانی باڵای عێراق دیدارووتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوار شەممەی نووسینگەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە بەغدا، سەرداری سەرتیپ «ئیسماعیل قائانی» فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەردانی بەغدای کردووەو چاوی بە کاربەدەستانی باڵای عێراق کەوتووە. 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتی  سەرداری سەرتیپ «ئیسماعیل قائانی» لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی عێراق سەبارەت بە ڕێگاکانی پەرە پێ دانی ھاوکاریی دوو قۆڵی لە نێوان تاران و بەغدا ڕاوێژی کردووە.

 فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەرلەمەش چەندین جار سەردانی عێراقی کردووەو لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتە سەبارەت بە پەرە پێ دانی پەیوەندیی نێوان ئێران و عێراق قسەی کردووە.

 

سەرپەیڤ