جەھانگیری لەدایک بوونی حەزرەتی مەسیج(ع)ی پیرۆز کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i390764-جەھانگیری_لەدایک_بوونی_حەزرەتی_مەسیج(ع)ی_پیرۆز_کرد
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ، لەدایک بوونی حەزرەتی عیسای مەسیج(ع)، پێغەمبەری ئاشتی و دلۆڤانی و دەستپێکی ساڵی نوێی زاینیی ٢٠٢١ی لە جێگرانی یەکەم و سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی مەسیحی پیرۆز کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 25, 2020 03:23 Asia/Tehran
  • جەھانگیری لەدایک بوونی حەزرەتی مەسیج(ع)ی پیرۆز کرد

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ، لەدایک بوونی حەزرەتی عیسای مەسیج(ع)، پێغەمبەری ئاشتی و دلۆڤانی و دەستپێکی ساڵی نوێی زاینیی ٢٠٢١ی لە جێگرانی یەکەم و سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی مەسیحی پیرۆز کرد.

«ئیسحاق جەھانگیری» جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی  ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیامگەلێکی جیاجیادا بۆجێگرانی یەکەم و سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی مەسیحی، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دامەزرانی ئاشتی و ئۆقرەیی ئارمانجی مرۆڤ و بەستێنی گەشەو بەختەوەریی مرۆڤ و کۆمەڵگای مرۆڤایەتییە، ھیواداریی دەربڕی کە سەرکردەکانی وڵاتان بە بیرتیژی ، ھاودڵی و ھاریکاریی ھاوبەش و بە بەکارھێنانی شێوازگەلی نوێی چارەسەری و دەرمان، مەڵھەمێک بە برین و ژان و ئازاری خەڵکی زیانوێکەوتووی ڤایرۆسی نەگریسی «کۆڤیدی_١٩»ەوە بنێن و بە تەگبیری ئابووری و سیاسیی لەبار ئالنگارییەکانی بەردەم بە سەرکەوتوویی تێپەڕێنن.

ئەمڕۆ ھەینی ٢٥ی دیسامبەری ٢٠٢٠ ساڵگەڕی لەدایک بوونی پیرۆزی حەزرەتی عیسای مەسیح(ع)ــە.