ھاریکاریی نێوان پۆلیسی ئێران و تورکیا
سەرۆکی پۆلیسی نێودەوڵەتیی ھێزی ئینتزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆکی پۆلیسی نێودەوڵەتیی تورکیا لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی ھاریکاری ھاوبەش و ھەڵسوکەوتی بەبڕشتانە لە گەڵ تاوانبارانی نێودەوڵەتیی جەختیانکردەوە .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، سەردار ھادی شیرزاد سەرۆکی پۆلیسی نێودەوڵەتیی ئێران رۆژی شەممە لە وتووێژێک دا لە گەڵ لوتفی چیچەک سەرۆکی پۆلیسی تورکیا کە بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بەڕێوە چوو ، گوتی : ھەڵسوکەوت لە گەڵ تاوانە رێکخراوەکان ، نەھێشتنی قاچاخی کاڵا ، بەرەنگاربوونەوەی مادەی ھۆشبەر ، بەرەنگاربوونەوەی تاقمە تیرۆریسیتەکان و قاچاخکردنی مرۆڤ دەتوانێ تەوەری چالاکیی ھاوبەشی پۆلیسی دوو وڵات بێت .
سەرۆکی پۆلیسی نێودەوڵەتیی تورکیاش بە ئاماژە بە سنووری ھاوبەشی دوو وڵات گوتی : بەھێزکردنی ھاریکاریەکان بە ئاڕاستەی نەھێشتنی تاوانی رێکخراو دەتوانێ بەستەرێکی گونجاو بێت بۆ رادەستکردنەوەی تاوانبارانی داواکراوی نێودەوڵەتیی ھەردوو وڵات .