خەتیب زادە : تیرۆری سەردار سولەیمانی ھەڵەی ستراتژیکی ئەمریکا بوو
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە تیرۆری سەردار سولەیمانی ھەڵەی ستراتژیکی ئەمریکابوو ، وتی: فەرمان پێدەران و ئەنجامدەرانی ئەم تاوانکاریە گەورە لە حکومەتی ئەمریکا ، بێگومان دەکێشرێنە بەردەم دادوەری و بە سزا دەگەن .
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا وتیشی: سەردار سولەیمانی یەکێک لە لایەنەکانی یەکسانی هێز لە ناوچەکە و ئاشتیخوازترین کەسایەتی ناوچەکە بوو. تا کاتێکیش لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئەو ڕووداوە نەکەین ڕاناوەستین. سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە ئەو بابەتەی شوێنگیری کردووە و زیاتر لە سەد کۆبوونەوەی دیپلۆماتیک، نووسراو و ... لەو بارەوە بەڕێوە چووە و رێگا نادەین خوێنی ئەو شەهیدە بەفیڕۆ بچێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هۆکارەکانی پەلامارەکانی سەر ناوەندە دیپلۆماتیکیەکان لە عێراق وتی: ئێمە هێرش بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیک و نیشتەجێیەکان ڕەت دەکەینەوە. ئەوەش کە ئەمریکا پڕۆپاگەندەی دەکات سەبارەت بە ئەو هێرشانە ڕەت دەکەینەوە و ئیدانەی دەکەین. ئێمە بەدوای ئاڵۆزییەوە نین.