کانونی دوھەم 01, 2021 14:17 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی یەکەم ساڵگەڕی شەھید کرانی سەردار سولەیمانی لە تاران دا

ڕێ و ڕەسمی یەکەم ساڵگەڕی شەھید کرانی سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» و «ئەبو مەھدی موھەندیس» و ھاوڕێکانیان بە ئامادە بوونی فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی حکومەتی و لەشکری لە زانکۆی تاران دەستی پێ کرا.

سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق و ھەشت کەسی دیکە لە ھاوڕێکانیان  سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠ لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە دەست درێژکارو تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق شەھید کران.

لە بەر پێویستیی ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان، ڕێ و ڕەسمی یەکەم ساڵگەڕی شەھید کرانی سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» بە بێ خڕبوونەوەی خەڵک بەڕێوە دەچێ و تەنیا کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی نێوخۆیی و دەرەوەیی و ژمارەیەک لە بنەماڵە بەڕێزەکانی شەھیدان تیای دا بەشدارن.

سەرداری سەرتیپ «ئیسماعیل قائانی» فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی ھەینی لەم ڕێ و ڕەسمەدا بە دەربڕینی ئەمەی کە «شەھید سولەیمانی» پیاوی گۆڕەپانی خۆڕاگری بوو بەڵام خۆڕاگریی لە ناخی خۆیەوە دەست پێ کرد، وتیشی: سەردار سولەیمانی ھەم پاڵەوانی گەلی ئێران بوو، ھەم پاڵەوانی ئوممەتی ئیسلامی و ھەم پاڵەوانی تێکشکاندنی ھێزی ئیستیکبار.

سەرپەیڤ