کوترانی سێھەمین تاقمی خۆبەخشان بە پێکوتەی کۆرۆنا لە ئێران
کانونی دوھەم 10, 2021 14:41 Asia/Tehran
ئەندامێکی دەستەی چاودێری لێکۆڵینەوەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا باسی لێدانی ئەم ڤاگسینە لە سێھەمین تاقمی خوبەخشان دەکات و دەڵێ : خوێندنەوەی مرۆیی ڤاکسینی کۆرۆ ئێران بەرەکەت بە پێ دوایین ستانداردە جیھانیەکان خەریکە ئەنجام دەبێت .
دوکتور مینوو موحرەز ئەندامی دەستەی چاودێری لێکۆڵینەوەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا ، وێڕای دەربڕینی رەزامەندیی لە قوناغەکانی پێشکەوتنی سەرکەوتاوانەی ڤاکسینی کۆرۆنای سازکراوی توێژەرانی ئێرانی گوتیشی : ئەمڕۆ یەکشەممە ڤاکسینی کۆرۆ ئێران بەرەکەت لە سێ کەس درا و سبەینێش 4 خوبەخشی دیکە دەکوترێن .
ئەم پسپۆڕە گوتیشی : بەر لەوەش 7 کوتان ئەنجام بووە و ئەم خۆبەخشانە ھەر رۆژ لە ژێر چاوەدێری دابوون و کاریگەریی خراپی لەسەریان نەبووە .
بڕیارە ڤاکسینی کۆرۆنای ئێرانی لە فازی یەکەم دا لە ماوەی دوو مانگ لە 56 کەس بدرێ .