6100 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون ، 96 قوربانی کۆرۆنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i391705-6100_کەسی_دیکە_لە_ئێران_تووشی_کۆرۆنا_بوون_96_قوربانی_کۆرۆنا
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6100 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 16, 2021 19:26 Asia/Tehran
  • 6100 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون ، 96 قوربانی کۆرۆنا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6100 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 96 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 56 هەزار و 719 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 324 هەزار و  395 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 113 هەزار و 224 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.