سەرۆکی ئەرکانی ھێزە چەکدارەکان : فڕینی فڕۆکە ئەمریکیەکان لە ناوچەکەدا بایەخی ئۆپەراسیۆنیی نیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i391773-سەرۆکی_ئەرکانی_ھێزە_چەکدارەکان_فڕینی_فڕۆکە_ئەمریکیەکان_لە_ناوچەکەدا_بایەخی_ئۆپەراسیۆنیی_نیە
سەرۆکی ئەرکای گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران گوتی : فڕینی دوو فڕۆکەی بی 52 ی ئەمریکی لە ناوچەکەدا و گەڕانەوەیان بایەخی ئۆپەراسیۆنیی نیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 18, 2021 11:23 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ئەرکانی ھێزە چەکدارەکان : فڕینی فڕۆکە ئەمریکیەکان لە ناوچەکەدا بایەخی ئۆپەراسیۆنیی نیە

سەرۆکی ئەرکای گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران گوتی : فڕینی دوو فڕۆکەی بی 52 ی ئەمریکی لە ناوچەکەدا و گەڕانەوەیان بایەخی ئۆپەراسیۆنیی نیە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکان رۆژی دوشەممە لە بارەی جموجۆڵەکانی ئەم دواییانەی ئەمریکا لە ناوچەکە لە نێو پەیامنێران دا گوتی : لە یەک مانگی رابردوودا پاپۆڕی فڕۆکە ھەڵگر و پاپۆڕی کۆپتەر ھەڵگری ئەمریکا و ھەروەھا پاپۆڕی ژێر ئاویی جۆرجیا لە ناوچەی کەنداوی فارس چونەدەر و لە دوورایی زیاتر لە ھەزار کیلۆمەتریی لە لێوارەکانی ئێرانن . 

سەرلەشکەر باقری جەختی کردەوە : کۆی ھەنگاوەکانی دوژمن کە بە نمایشی ھێزیان ناوبردووە نیشان ئەدات لە حاند ھێز و دەسەڵاتی بەرگریانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران تووشی ترس و تۆقانن .

وتیشی : ھێزە چەکدارەکان لە ئامادەیی تەواودان و ئامادەی وڵامدانەوەی ھەرچەشنە ھەڕەشەیەکن .