5806 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون، 83 قوربانیی کۆرۆنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i391798-5806_کەسی_دیکە_لە_ئێران_تووشی_کۆرۆنا_بوون_83_قوربانیی_کۆرۆنا
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 5806 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 18, 2021 14:15 Asia/Tehran
  • 5806 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون، 83 قوربانیی کۆرۆنا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 5806 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

 

 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 83 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 56 هەزار و 886 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 336 هەزار و 217 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 125 هەزار و 499 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.