دیداری ویلایەتی لە گەڵ نوێنەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان
راوێژکاری رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بۆ کاروباری نێودەڵوەتیی لە گەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان دیدار و وتووێژی کرد .
عەلی ئەکبەری ویلایەتی رۆژی یەکشەممە لە دیداری ھۆنیس پلاسخارت وێڕای پێداگری لەسەر پێویستیی دەستوەرنەدانی بیانیەکان و وڵاتانی بیانی لە کاروباری نێوخۆی عێراق گوتی : خەڵک و گەلی مەزنی عێراق لە دیاری کردن چارەنووسی خۆیان رۆڵی راستەوخۆیان ھەیە چونکە خەڵکی ئەم وڵاتە خاوەنی فەرھەنگی قوڵ و ریشەدارن و پێوەندیی ئێمە لە گەڵ عێراق زۆر بەرفراوان و قوڵ و برایانەیە .
ناوبراو ئاماژەشی کردە رۆڵی گرنگ مەرجەعیەت لە عێراق و گوتیشی : ئەم ھەڵبژاردنە بۆ عێراق زۆر چارەنووس ساز دەبێ و ئینشاڵڵا حکومەت و گەلی عێراق دواڕۆژێکی زۆر گەشیان دەبێت .
پلاس خارتیش لەم دیدارەدا جەختی کردەوە لەسەر پارێزرانی یەکیەتی و یەکپارچەیی عێراق و بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئازاد لەم وڵاتەدا و گوتی : رەوشی عێراق بە بەراورد لە گەڵ رابردوو باشتر بووە و ئەم وڵاتەپتانسێلی باشی لە باری ئابووری و فەرھەنگیی و مێژوویی ھەیە و دەبێ ھەمووی ئەو پتانسێلانە دەکاربێن .