شەوی ڕابردوو ھاواری «اللە اکبر» لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی دەنگی دایەوە
لە شەوی چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ھاوکات ھاواری «اللە اکبر» لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی دا دەنگی دایەوە.
لە شەوی چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی شکۆمەندی ئیسلامیی ئێران، کاتژمێر ٩ی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە بە کاتی خۆجێیی، ملوێنان کەس لە جەماوەری ئێرانی ئیسلامی، ھاواری «اللە اکبر» لە سەر بانی ماڵەکانیان و لە نێو مزگەوتەکان و لە سەر شەقامەکان بەرز کردەوە.
ھەروەھا ئاسمانی شارە جۆربەجۆرەکانی ئێران ھاوکات لەگەڵ نەعرەتەی «اللە اکبر»ی جەماوەری ئێران، تریفەباران کرا.
شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ١١ی فڤریەی ساڵی ١٩٧٩ بە ڕابەرایەتیی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) سەرکەوت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ دەھەمی فڤزیەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە بە ڕابەرایەتی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە).
جەماوەری ئێرانی ئیسلامی ھەموو شاڵێک بە ئامادە بوونی ملوێنیی خۆیان لە ڕێپێوانێکی شکۆمەنددا ، لەگەڵ ئارمانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی و ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی پەیمان نوێ دەکەنەوە. بەڵام ئەمساڵ لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم ڕێ و ڕەسمە بە شێوەی مەجازی و مەسیرەی ماتۆڕ و ترۆمبیل بەڕێوە دەچێت.
جێگای ئاماژەیە ھەر لەم پەیوەندییەدا «نەسروڵڵا لوتفی» جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ڕێکخستنی بانگەوازی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: لە درێژەی ئاھەنگ و ڕێ و ڕەسمەکانی تایبەت بە یەوموڵڵای ٢٢ی ڕێبەندان لە مەیدانی ئازادیی تارانیش دا نمونەگەلێکی دەستھاتەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ھەوافەزای سپا پیشان دەدرێت.
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە جیا لە ئێرانی ئیسلامی، لە ٦٣ وڵاتی دیکەش دا ڕێ و ڕەسمی تایبەت بە یەوموڵڵای ٢٢ی ڕێبەندان بەڕێوە دەچێت.