شوبات 15, 2021 14:15 Asia/Tehran
  • پێویستیی گەڕانەوەی سێ وڵاتی ئەوروپایی بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی

وتەبێژی وەزارەتی ەرەوەی ئێران گوتی : سێ وڵاتی ئەوروپایی دەبێ بگەڕێنەوە بۆ بەڵێنەکانی خۆیان لە رێککەوتنی ناڤۆکی .

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: ئەگەر لایەنەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی تا هەفتەی یەکەمی ڕەشەممە بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکەن، بەڕێوە بردنی پرۆتۆکۆلی پەیوەست ڕادەگرین. ئەوەش بە واتای ئەوەیە کە چاوەدێری گەلێک کە ئێران لە چوارچێوەی پرۆتۆکۆلی پەیوەست بە شێوی خۆبەخشانە قبووڵی کردبوو، ڕادەگرین.

ناوبراو هەروەها وتیشی: هاوکاری لەگەڵ ئاژانس درێژەی دەبێت و ئێران لە نامەیەکدا هەموو بابەتەکان بە ئاژانس ڕادەگەیێنێت.

خەتیب زادە ئەوەشی وت کە هەموو کارەکانی ئێران بە ئاسانی دەچنەوە سەر هێڵی سەرەتا بە مەرجێک کە لایەنە بەرانبەرەکان پێبەندی بەڵێنەکانیان بن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵامی پرسیارێکی دیکە ڕایگەیاند: مووشەک و ڕێککەوتنی ناڤۆکی دوو بابەتی لێک جودان و هیچ وڵاتێک لە جیهان دا نییە کە لەسەر بەرژەوەندی نەتەوەیی و ئاسایشی خۆی سازش بکات و ئیرانیش لە سەر ئەو بابەتە لەگەڵ کەس سازشی نابێت.

ناوبراو  گوتی: مووشەک ئامێری بەرگری ئێرانە و بەرنامەی ئێران بۆ بەرگری دارێژراوە و رێککەوتنی ناڤۆکی پرسێکی دیکەیە و سەبارەت بە چارەسەر قەیرانێکی دەستکردە کە لە ڕێگای خۆیەوە شوێنگیری دەکرێت.

وتیشی: هاووڵاتیەکی ئێرانی لە کاتی چوونی بۆ تورکیا دەستگیر کراوە و ئێمە لەگەڵ دەولەتی تورکیا لەو بوارەوە لە پێوەندیداین.

وتەبێژی وەزارتی دەرەوە سەبارەت بە هەڵوێستی ئێران لەسەر چەکی ناڤۆکی، وتی: هەڵوێستی ئێران نیسبەت بە پرسی چەکی ناڤۆکی نەگۆڕدراوە. هەڵوێستی ئێران هەر ئاشتیخوازانەیە و نەگۆڕدراوە.

سەرپەیڤ