شوبات 15, 2021 23:49 Asia/Tehran
  • پەلاماری گروپێکی عێراقی بۆسەر بنکەی سەربازیی تورکیا لە موسڵ

گروپی خۆڕاگریی ئیسلامیی ئەسحابی کەھف لە کاردانەوە بە پشڕەویەکانی تورکیا لە عێراق ، پەلاماری کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لە موسڵ .

کەناڵی تەلەگرامیی سابرین نیوز ، ئەمڕۆ دوشەممە باسی بیسترانی دەنگی ھاویژرانی موشەک لە موسڵی کرد و رایگەیاند ، گروپی خۆڕاگریی ئیسلامیی ئەسحابی کەھف بە موشەک ، بنکەی سەربازیی ھێزەکانی تورکیا لە موسڵی داوەتەبەر پەلامار . 

کەناڵی تەلەگرامیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی ( نوجەبا) ش نووسی : گروپی خۆڕاگریی ئیسلامیی ئەسحابی کەھف  بەرپرسایەتی پەلامار بۆسەر بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لە سەر سنووری عێراق و تورکیای گرتە ئەستۆ و لە بەیاننامەیەک دا روو لە گەلی ئێراق رایگەیاند : برایان و رۆڵەکانتان ئەمڕۆ یەکێک لە بنکەکانی پشتیوانیی داگیرکەران لەسەر سنووری عێراق و تورکیایان پێکاوە . 

ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی ش رۆژی یەکشەممە نووسی ، ئەسحابی کەھف لە بەیاننامەیەک دا ھەڕەشەی لە ئانکارا کردووە بێتوو ھێزەکانی ئەرتەشی تورکیا درێژەبدەن بە پێشڕەویی لە خاکی پارێزگەی نەینەوا ، بەرژەوەندیەکانی ئەم وڵاتە لە نێو عێراق دەکەن بە خۆڵەمێش . 

سەرپەیڤ