پێشوازیی بەسەرکارانی بیست و ھەشتەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی «مینسک» لە ژووری ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i393101-پێشوازیی_بەسەرکارانی_بیست_و_ھەشتەمین_پیشانگای_نێونەتەوەیی_کتێبی_مینسک_لە_ژووری_ئێران
ژووری ئێران لە بیست و ھەشتەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی «مینسک» لەگەڵ پێشوازیی گەرم و گوڕی بەسەرکاراندا بەرەو ڕوو بووەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 19, 2021 16:04 Asia/Tehran
  • پێشوازیی بەسەرکارانی بیست و ھەشتەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی «مینسک» لە ژووری ئێران

ژووری ئێران لە بیست و ھەشتەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی «مینسک» لەگەڵ پێشوازیی گەرم و گوڕی بەسەرکاراندا بەرەو ڕوو بووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، لە ژووری ئێران کە لە سەر ئەرکی باڵوێزخانەی ئێران و بە ھاوکاریی «یانەی دۆستایەتیی ئێرانییەکان» بەرپا کراوە، کتێبی جۆربەجۆری زۆر بە زمانی ڕووسی لە بوارەکانی ئێران ناسی، ئیسلام ناسی، ئەدەبی کلاسیک و کۆنی ئێرانی، ھەڵبەستەکانی کەسایەتییە ئەدەبییە ناودارەکانی ئێران لەوانە «خەییامی نەیشابووری»، چیرۆکەکانی «شانامەی فیردەوسی» بەرھەمی نیگارکێشیی مامۆستا «مەحمود فەرشچیان» و نمونەگەلێکی پیشەسازیی دەستی و ھونەریی ئێرانی خراوەتە بەر دیدی ھۆگران.

«سەعید یاری» باڵوێزی ئێران لە بلاڕووس ھۆکاری پێشوازیی کاربەدەستان و بەسەرکاران لە «ژوری ئێران»ی بۆ کلتوورو شارستانیەتی دەوڵەمەند و درەوشاوەی ئێرانی گەڕاندووەتەوەو وێڕای ئاماژە کردن بە ڕۆڵی پیشانگاکانی کتێب لەمەڕ ھێزمەند کردنی پەیوەندیی نێوان نەتەوەکانی جیھان، لە سەر گەشە پێدانی ھاوکاریی کلتووری وڕۆشنبیری و ھونەریی کۆماری ئیسلامی و بلاڕووس پێی داگرت.

پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی مینسک ھەتا ڕۆژی یەکشەممە کراوەیەو ھۆگران و بەسەرکاران وەردەگڕێت.