تەخت رەوانچی : بێ دڵنیابوون ھەر واژۆیەک بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی بێ بایەخە
باڵیۆز و نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی رێککەوتنی ناڤۆکی و نەمانی بایکۆتەکان گوتی : بێ دڵنیابوون و تاقیکردنەوە راستیەکان ، ھەر واژۆیەک بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی بێ بایەخە .
مەجید تەخت ڕەوانچی لە دیمانەیەک دا لە گەڵ ماڵپەڕی KHAMENEI.IR گوتیشی ، بنەمای رێککەوتنی ناڤۆکی قەبوڵکردنی کۆمەڵێک بەربەستیی لە لایەن ئێران لە پێوەندی لە گەڵ بابەتی ناڤۆکی لە بەرامبەر ھەڵوەشانی بایکۆتەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش ، ئەوروپیەکان و ئەمریکیەکان بوو ، لە راستیدا ئەگەر ئێمە بمانھەوێ بۆ نەھێشتنی بایکۆتەکان ، بە شێوەی بە کەموکوڕیی ھەڵسوکەوت بکەین ، ئەو باڵانسەی کە سەرەتا لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا پێکھاتوو ، تێکدەچوو . ھەر ئەوە روویدا و بە کشانەوەی حکومەتی پێشووی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی ، ناباڵانسیەکی گەورە بەدیھات .
تەخت ڕەوانچی جەختی کردەوە ، کاتێ ترامپ لە رێککەوتنی ناڤۆکی کشایەوە ، کۆمەڵێک بایکۆت کە دەبوایە لە چوارچێوەی رێککەوتنی ناڤۆکی دا ھەڵوەشێن ، گەڕانەوە و بایکۆتی دیکەشی ھاتە سەر ، لە راستی دا نەک ھەر لە چوارچێوەی رێککەوتنی ناڤۆکی بایکۆتەکان ھەڵنەوەشان ، بەڵکوو ناوی ھەمان بایکۆتانەیان گۆڕی و بە ناوی بایکۆتی نوێ ھێنایانە گۆڕ .
باڵیۆز و نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان گوتی ، بابەتی قەرەبووکردنەوەی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکیش یەکێک لە بابەتە زۆر ھەستیارەکان و لە داواکاریەکانی ئێمەیە چونکە لە چەند ساڵی رابردوودا ، زیان و خەسارێکی زۆری گیانی و دارایی بە ھۆی ئابلۆقەکانەوە بەر ئێمە کەوتووە .