دوایین ئاماری قوربانیان و تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 7931 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 74 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 59 هەزار و 483 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 574 هەزار و 12 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا یەک ملیۆن و 344 هەزار و 791 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاماژە بەوەی کە 11 شار لە دۆخی سوور، 52 شار پرتەقاڵی، 217 شآر زەرد و 168 شار لە دۆخی شین دان، وتی: شارەکانی ئابادان، ئەهواز، بەندەر ماهشار، خوڕەمشار، دزفوول، دەشت ئازادگان، ڕامهورموز، شادگان، شووشتەر، کاروون و هۆوەیزە لە دۆخی سوور دان.