دەی رەجەب ساڵھاتی لەدایکبوونی حەزرەتی ئیمام جەواد (ع)
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i393188-دەی_رەجەب_ساڵھاتی_لەدایکبوونی_حەزرەتی_ئیمام_جەواد_(ع)
سبەی دوشەممە دەی رەجەبی ساڵی 1442 ی کوچی رێکەوتە لە گەڵ ساڵھاتی لە دایکبوونی پیرۆزی ئیمام محەمەد تەقی (ع) نۆھەمین ئیمامی شیعەکانی جیھان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 21, 2021 17:30 Asia/Tehran
  • دەی رەجەب ساڵھاتی لەدایکبوونی حەزرەتی ئیمام جەواد (ع)

سبەی دوشەممە دەی رەجەبی ساڵی 1442 ی کوچی رێکەوتە لە گەڵ ساڵھاتی لە دایکبوونی پیرۆزی ئیمام محەمەد تەقی (ع) نۆھەمین ئیمامی شیعەکانی جیھان .

ئیمام محەمەد تەقی (ع) ، دەی رەجەبی ساڵی 195 ی کۆچی لە شاری مەدینە ھاتە سەردونیا و دوای شەھیدبوونی ئیمام رەزای باوکی (ع) ، رابەرایەتی موسوڵمانانی گرتە ئەستۆ . 

لەقەبی ئەو ئیمامە ، جوادالائمە یە . 

ئیمام جەواد (ع) لە تەمەنی 8 ساڵیدا بە ئیمامەت گەیشت و ماوەی ئیمامەتەکەی 17 ساڵ بوو . 

لە دەورانی ئیمامەتی ئیمام محەمەد تەقی (ع)  فیرقە جیاجیاکانی ئیسلامیی و نائیسلامیی گەشەیان کردبوو و زانست و تەکنیکی گەلانی دیکە لای لێکرابووەوە ، لەبەر ئەوە ئیمام جەواد پێی نایە بابەت و باسە زانستی و بڕواییەکان و لە دەمەتەقێ لە گەڵ نەیاران لە ئایینی جۆربەجۆر ، پاسەوانی لە ئیمامەت کرد . 

گڵکۆی باوکی بەڕێزی ئیمام محەمەد تەقی (ع)  واتە ئیمام رەزا (ع) لە شاری مەشھەد ھەڵکەوتووە .