نوێنەری ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی : ئێران لە ساز کردنی ڤاکسینی کۆرۆنا سەرکەوتوو بووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i393477-نوێنەری_ڕێکخراوی_جیهانیی_تەندروستی_ئێران_لە_ساز_کردنی_ڤاکسینی_کۆرۆنا_سەرکەوتوو_بووە
نوێنەری ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی لە ئێران جەختی کرد ئێران لە ساز کردنی ڤاکسیی کۆرۆنا یەکێک لە پێلتفڕۆمەکانی سەرکەوتووی ناوچە دەبێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 01, 2021 05:08 Asia/Tehran
  • نوێنەری ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی : ئێران لە ساز کردنی ڤاکسینی کۆرۆنا سەرکەوتوو بووە

نوێنەری ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی لە ئێران جەختی کرد ئێران لە ساز کردنی ڤاکسیی کۆرۆنا یەکێک لە پێلتفڕۆمەکانی سەرکەوتووی ناوچە دەبێت .

 

کریستوف هەمیلمەن  نوێنەری  ڕێکخراوی  جیهانی تەندروستی لە ئێران ڕۆژی یەکشەمە وتی :   ئیمکاناتی  ئێران زۆر پێشکەوتووە  و دەتوانێ  یارمەتی بە  وڵاتانی دیکەش  بدات . نوێنەری  ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی وتی : ئیمکانات لە شارو گوندەکانی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کورۆنا بە باشی دابەشکراوە .

بە وتەی کریستوف هەمیلمەن وتی :  ستافی پیزیشکی و فەرمانبەرانی  نەخوشخانەکانی  ئێران بۆ  بەرەنگاربوونەوەی  ڤایرۆسی کۆرۆنا  زۆر   سەرکەوتوو  بوونە . 

سەرباری بایکۆت و تەگەرەنانەوەی ئەمریکا ، پسپوڕان و شارەزایانی بواری تەندروستیی لە ئێران توانیویانە تاقیکردنەوە و تۆمارکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا سەرکەوتوانە ئەنجام بدەن .