تێکشکێندرانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری لۆکاس لە بەندەر عەبباس
تشرینی یهکهم 25, 2026 18:10 Asia/Tehran
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای دەسدرێژیکەری ئەمریکا، بەدەست پیاوە ئازاکانی هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەش لە ئاسمانی بەندەرعەبباس تێکشکێندرا.
بەپێی ڕاگەیاندنی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری لۆکاسی سوپای تیرۆریستیی ئەمریکا بە ئاگری سیستەمەکانی هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەش، لەژێر چاودێریی تۆڕی یەکپارچەی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتدا، لە ئاسمانی بەندەرعەبباس کرایەئامانج و تێکشکێندرا.