وردەکاریی حەوت ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزە یەمەنییەکان لە قووڵایی خاکی عەرەبستان
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند، لە وەڵامدانەوە بە پەلامارە ئاسمانییەکانی ئەم دواییە، حەوت ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەرفراوان بە بەکارهێنانی مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دژی دامەزراوە سەرەکییەکانی نەوت، فڕۆکەخانەکان و بنکە سەربازییەکانی عەرەبستان ئەنجامی گرت. سەرۆکی پەرلەمانی یەمەنیش لە پەیامێکدا، هەڵوێستەکانی پەرلەمانی ئوروپای ئیدانەکردو پێی داگرت: بەیاننامەی ئەو ڕێکخراوە، پیشاندەری پێوەرە دوو فاقییەکان و مەرایی کارانەیە.
یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە یارمەتی خودا حەوت ئۆپەراسیۆنی سەربازی ناوازەیان لە قوڵایی ناوخۆی سعودیە بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدا.
لەو ئۆپەراسیۆنانەدا فڕۆکەخانەی خالید لە ڕیاز، کۆمپانیای ئارامکۆ لە یەنبەع، پاڵاوگەی ڕابیغ، وێستگەکانی پەمپکردنی نەوتی خاو، و بۆری نەوتی خاو ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوا کرانە ئامانج و هەموو ئامانجەکان بە سەرکەوتوویی هاتنەدی.
هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەروەها فڕۆکەخانەی نێودەولەتیی فەهەد لە دەمام، فڕگەی نەجران و بنکەی ئاسمانیی خەمیس مەشیتیان بەئامانج گرت کە ئامانجگرتنەکە زۆر بەوردیی ئەنجامی گرت و بووەهۆی وەستانی گەشتەکان.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن پێی داگرت؛ ئەو ئۆپەراسیۆنانە لەچوارچێوەی وەڵامدانەوە بە دەسدرێژییەکانی رژیمی سەعودی بۆسەر وڵاتەکەمان ئەنجامی گرت. ئۆپەراسیۆنەکانمان لە قووڵایی خاکی عەرەبستان و سەپاندنی هاوکێشەی گەمارۆ لەهەمبەر گەمارۆ و تەشەنای هێرشەکان هەمبەر بە تەشەنای پەلامارەکان هەتا وەستانی دەسدرێژکارییەکانی دوژمن و کۆتایی هێنان بە گەمارۆی وڵاتەکەمان بەردەوام دەکەین.
رژیمی سەعودیاش لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو، بە ١٠٠ هێرشی ئاسمانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەنی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا دەیان کەس شەهید و بریندار بوون. هاوکات سەرۆکی پەرلەمانی یەمەن لە پەیامێکدا هەڵوێستگرتنی پەرلەمانی ئەورووپای شەرمەزار کرد و جەختی لەوە کردەوە: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە پێوەرە دووفاقییەکان بەردەوامە لە مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتەکانی ناوچەکە، لەوانە یەمەن و بە کردەوە خەریکە دەبێتە گۆڕەپانێک بۆ دەسدرێژکاران و تاوانکاران.
شێخ یەحیا عەلی ئەڕاعی، سەرۆکی پەرلەمانی یەمەن، لە پەیامێکی بەپەلەدا بۆ سەرۆک و ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا، هەڵوێستی لایەنگرانە و بژاردەیی پەرلەمانی ئەوروپای بەرامبەر بە دەستدرێژیی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن بە توندی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند: هەڵوێستەکانی پەرلەمانی ئەوروپا بە ڕوونی نیشان دەدات کە هاوتەریبە لەگەڵ بۆچوونی دوژمنی سعودیا و ساختەبوونی دروشمگەلی مافە مرۆییەکەی ئاشکرا دەکا. سەرۆکی پەرلەمانی یەمەن وتیشی: بەیاننامەی پەرلەمانی ئەورووپا باشترین نموونەی پێوەری دووفاقیی ومەرایی کارانەیەو هەروەها هەوڵێکە بۆ گۆڕینی هەڵوێستی یەمەن و بە ئاشکرا پشتگوێخستنی گەرەنتیی و پابەندبوونی بەردەوامی سەنعا بە ئاسایشی دەریایی و کەشتیوانیی نێودەوڵەتی.