دیداری سەرۆکی دەزگەی داد لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447694-دیداری_سەرۆکی_دەزگەی_داد_لەگەڵ_ڕێبەری_مەزنی_شۆڕشی_ئیسلامی
حوجەتولئیسلام و موسلیمین موحسنی ئێژەیی، سەرۆکی دەزگەی داد، لەگەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حسێنی خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، دیدار و وتووێژی کرد.
(last modified 2026-10-25T13:48:39+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2026 17:30 Asia/Tehran
  • دیداری سەرۆکی دەزگەی داد لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی

حوجەتولئیسلام و موسلیمین موحسنی ئێژەیی، سەرۆکی دەزگەی داد، لەگەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حسێنی خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، دیدار و وتووێژی کرد.

 لەم دیدارەدا پێداگری کرا لەسەر پەرەپێدانی سامانی کۆمەڵایەتیی نزامی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای پەرەپێدانی دادپەروەری و دابینکردنی مافە گشتییەکانەوە، بەرەنگاربوونەوەی بنەڕەتیی گەندەڵی، پێڕاگەیەشتنی خێرا، وردبینانە، بەبڕشتانە و بەپرسانە بە کێشەکان و جێبەجێکردنیان لە کاتی خۆی و پێشپێگرانە بوونی بڕیارەکان، گۆڕانکاریی هەمەلایەنە و هەستپێکراو لە دەزگەی داد، زیاترین کەڵکوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای نوێ لە پرسە گرنگەکان، بەتایبەت چاودێریکردن بەسەر جێبەجێکرانی ڕێک و دروستی یاسا و ڕێساکانەوە، ئەنجامدانی پشکنین و چاودێریی بەردەوام و یارمەتیدەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخراوەکان و ناوەندەکانەوە، چاودێری کردن بە سەر هەوڵ بۆ دەستهەڵگرتن لە کردەوە و ئاکاری نزیک بە کەتن، هەوڵ و پلاندانان لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی بەبڕشتانەی کەتن و جینایەت و لەناوبردنی بەستێنەکانی سەرپێچیکاری بە هاوکاریی دەزگە بەرپرس و پەیوەندیدارەکانەوە، بەبڕشتانە جووڵانەوە لە جێبەجێکردنی مافەکان و قەرەبووکردنەوەی زیانی مادی و مەعنەویی سەرچاوەگرتوو لە جەنایەتەکانی جەنایەتکارانی ئەمریکایی و زایۆنییدا. لە دەستپێکی دیدارەکەدا، بەڕێز موحسێنی ئێژەیی ڕاپۆرتێکی ئاراستە کرد سەبارەت بە بەرنامەکانی خولی تازەی دەزگەی داد لەوانە:  بەڕۆژکردنی بەڵگەی گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە دادەوانی، خێراترکردنی پرۆسەی زیرەککردنی کاروبار لە پێناو کەمکردنەوەی کاتی پێڕاگەیشتن و بە ئاکام گەیاندنی دۆسییەکان و کەمکردنەوەی خەرج و تێچوویان، ڕێک و دروستتربوونی بڕیارەکان و هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتیی فەرمانبەرانی دەزگەی داد.