خەتیب زادە :پرسی ئێران و ئەمریکا ناردنی سیگناڵ نیە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی ، پرسی ئێران و ئەمریکا ناردنی سیگناڵ نیە.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵامی پرسیارێک لەسەر هەندێک هەواڵ لەبارەی دانوستانی نافەرمی ئێران و ئەمریکا، وتی: ئێمە هیچ پێوەندیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر پرسی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و جگە لە ئەوەش نەبووە و نییە.
ناوبراو لە وەڵام بە پرسیارێکی دیکە سەبارەت بە هەندێک هەواڵ لەسەر ناردنی سیگناڵی ئەرێنی ئێران بۆ ڕۆژاوا بۆ دانوستان وتی: ئەوەی کە لەم بوارە سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ئارادایە، زۆر هەستیارە. ئێمە گفتوگۆی زۆر نزیکمان لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەبووە. ئەڵبەت گفتوگۆ و دانوستانمان لەگەڵ ئەمریکییەکان نەبووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵام بەو پرسیارە کە ئایا گەڵاڵەی هەنگاو بەرانبەر هەنگاوی ئەورووپا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی قبووڵ دەکات؟ وتی: ئێران گەڵاڵەیەکی هەنگاو بە هەنگاوی وەرنەگرتووە و ئاوەها گەڵاڵەیەکیش بە ستراتیژی کۆماری ئیسلامی نازانێت.
.