خەتیب زادە : بڕیاری کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا سیاسیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394065-خەتیب_زادە_بڕیاری_کۆنفدراسیۆنی_تۆپی_پێی_ئاسیا_سیاسیە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، سەندنەوەی مافی میوانداری کردنی ئێران لە یاریە بەراییەکانی جامی جیھانیی بە ھەنگاوی سیاسیی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا زانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 14, 2021 12:37 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە : بڕیاری کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا سیاسیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، سەندنەوەی مافی میوانداری کردنی ئێران لە یاریە بەراییەکانی جامی جیھانیی بە ھەنگاوی سیاسیی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا زانی .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، سەعید خەتیب زادە لە کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش لە وەزارەتی وەرزش و لاوانی ئێران ، لە بارەی چۆنیەتی کاردانەوە بە سەندنەوەی مافی میواندارەتی ئێران لە یاریە بەراییەکانی جامی جیھانیی بەشداری کرد . 

خەتیب زادە لەم کۆبوونەوەدا گوتی : ئەم بڕیارە بە وەرزشی نازانین و زیاتر بڕیارێکی سیاسیە ، کاتێک کە فێدراسیۆن و وەزارەتی وەرزش ئێمەیان ئاگادار کرد بە پێی ئەو پرسانەی کە ھاتنە ئاراوە دیپلۆماسیەکی وەرزشیمان دەستپێکرد . 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە : ھەموو ھەوڵ و پتانسێلە پێویستەکان دەکار دێنین تا لەم رێگایەدا بە باشترین ئەنجام بگەین .