ئێران پێشنیاری لابردنی ڤیزای ئاسایی نێوان ئێران و عێراقی خستەڕوو
ئادار 14, 2021 19:46 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران پێشنیاری لابردنی ڤیزای ئاسایی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراقی بۆ قۆناغەکانی تاووتوێ کردن و پەسەندکران داوە بە ئەنجوومەنی وەزیران .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە لەبەرچاوگرتنی گەیشتن بە رێککەوتنی بەرایی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق لە بارەی ھەڵوەشانی ڤیزای ئاسایی نێوان دوو وڵات ، ئەو پێشنیارەی بۆ قۆناغەکانی لێکدانەوە و پەسەندکران ، داوە بە ئەنجوومەنی وەزیران .
ئەم پێشنیارە لە لیژنەی سیاسی و بەرگریی ئەنجوومەنی وەزیران خەریکە لێکدانەوەی بۆ دەکرێ و بڕیاری لەسەر ئەدرێ .