گەیاندنی پەیامی ئەحواڵپرسیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە بەشار ئەسەد
راوێژکاری باڵای رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتیی ، لە چاوپێکەوتنی باڵیۆزی نوێی سوریا لە تاران ، پەیامی ئەحواڵپرسی و ئاوات خواستنی تەندروستیی رێبەری شۆڕش بۆ سەرۆک کۆماری سوریای پێگەیاند .
عەلی ئەکبەڕ ویلایەتی ، ئەمڕۆ دوشەممە لە دیداری شەفیق دیوب باڵیۆزی نوێی سوریا لە ئێران پەیامی ئەحواڵپرسی و ئاوات خواستنی تەندروستیی رێبەری شۆڕش بۆ سەرۆک کۆماری سوریای پێگەیاند .
ویلایەتی وێڕای پەسندانەوەی بەشار ئەسەد وەک رێبەرێکی بەھێز و ئازا ، گوتی : ھاریکاریی دوو حکومەت و گەلی مەزنی ئێران و سوریا روو لە گەشە و ستراتژیکە .
ویلایەتی ئامادەیی ئێرانی بۆ ناردنی تیمی پزیشکیی پسپۆڕ و خاوەن ئەزموون بۆ سەردانی سەرۆکی سوریا راگەیاند .
باڵیۆزی نوێی سوریا لە ئێرانیش وێڕای رێزگرتن لە پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی و داکۆکیەکانی بەڕێزیان گوتی : تەندروستیی سەرۆکی سوریا روو لە باشبوونە.