نیسان 10, 2021 14:38 Asia/Tehran
  • لە شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنادا لە ئێران : گیان لەدەستدانی 193 کەسی دیکە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 19666 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 193 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 64 هەزار و 232 کەس.

 ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 490 هەزار و 78 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 702 هەزار و 62 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە لێژنەی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا وتی: سێ شەپۆلی کۆرۆنا لە ئێران ڕووی دا و ئێمە لە مانگی ڕەشەممەوە هەموو هەوڵێکماندا بۆ ڕێگری لە هاتنی شەپۆلی چوارەم بەڵام بەداخەوە ئەوە بە هۆی هاتنی ڤایرۆسی گۆڕدراو لە عێراقەوە ڕووی دا.

سەرپەیڤ