قەومانی ڕووداو لە بەشێکی تۆڕی دابەشکردنی کارەبای دامەزراوەی ناڤۆکیی نەتەنز
نیسان 11, 2021 05:43 Asia/Tehran
وتەبێژی رێکخراوی وەزەی ئەتۆمیی ئێران ، باسی قەومانی رووداوێکی کرد لە بەشێکی تۆڕی کارەبای دامەزراوەی ناڤۆکیی نەتەنز .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس ، بەھرووز کەمالوەندی وتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ، ئەمڕۆ یەکشەممە باسی قەومانی رووداوێکی کرد لە تۆڕی گەیاندنی کارەبای دامەزراوەی پیتاندنی شەھید ئەحمەدی رۆشەنی نەتەنز و گوتی : ھۆکاری ئەم رووداوە خەریکە لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێت .
کەمالوەندی گوتیشی : ئەم رووداوە ھیچ زیانێکی مرۆیی و ئالوودەیی نەبووە .
بە وتەی وتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتومیی ئێران ، ھۆکاری رووداوەکە لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێت و زانیاری زیاتر رادەگێندرێ .