نیسان 11, 2021 21:05 Asia/Tehran
  • ساڵحی : ھەنگاوی دژی ناوەندی پیتاندنی نەتەنز نیشانەی شکستی ھێنانی نەیارانی پێشکەوتنی پیشەسازی و سیاسیی ئێرانە

سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ھەنگاوی دژی ناوەندی پیتاندنی نەتەنز ی نیشانەی شکستی ھێنانی نەیارانی پێشکەوتنی پیشەسازی و سیاسیی ئێران بو رێگرتن لە گەشەی بەرچاوی پیشەسازیی ناڤۆکی زانی .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، عەلی ئەکبەڕ ساڵحی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە کاردانەوە بە رووداوی رۆژی یەکشەممە لە بەشێکی دابەشکردنی کارەبای ناوەندی ئەتۆمیی نەتەنز گوتی : ھەنگاوێک کە لە دژی ناوەندی پیتاندنی نەتەنز ئەنجامدرا نیشانەی شکستی ھێنانی نەیارانی پێشکەوتنی پیشەسازی و سیاسیی ئێران بۆ رێگرتن لە گەشەی بەرچاوی پیشەسازیی ناڤۆکی لە لایەک و دانوستانی سەرکەوتوانە بۆ نەھێشتنی بایکۆتە زاڵمانەکانە . 

ساڵیحی گوتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم ھەنگاوە ترسەنۆکانە ، پێدادەگرێت لەسەر پێویستیی ھەڵسوکوتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە گەڵ ئەم تیرۆریسمە ناڤۆکیە و مافی خۆی بۆ ھەنگاونان لە دژی ئەنجامدەران و فەرماندەران و یاریدەران دەپارێزێ . 

بەھرووز کەمالوەندی وتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ، ئەمڕۆ یەکشەممە باسی قەومانی رووداوێکی کرد لە تۆڕی گەیاندنی کارەبای دامەزراوەی پیتاندنی شەھید ئەحمەدی رۆشەنی نەتەنز و گوتی : ھۆکاری ئەم رووداوە خەریکە لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێت . 

کەمالوەندی گوتیشی : ئەم رووداوە ھیچ زیانێکی مرۆیی و ئالوودەیی نەبووە . 

سەرپەیڤ