سیستمی کارەبای نائاسایی سایتی ناڤۆکیی نەتەنز کەوتەکار
سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران رایگەیاند سیستمی کارەبای نائاسایی بنکەی نەتەنز کەوتەکار .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، عەلی ئەکبەڕساڵحی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتومیی ئێران رۆژی دوشەممە بە ئاماژە بەوەی کە سەرەداوەکانی کاری تێکدەرانە لە سایتی نەتەنز دۆزراونەوە ، گوتی : سیستمی کارەبای نائاسایی سایتەکە ھەر ئەمڕۆ وەڕێخرا و کارەکانی دیکەش دەچنە پێش .
ساڵحی گوتیشی : دوژمن دەیھەوێ ناھومێدی بەدی بێنێ بەڵام خەیاڵی خاوە .
بە وتەی ساڵحی : بەشێکی بەرچاوی کاری تێکدەرانەی دوژمن قەرەبوو دەکرێتەوە و ئەم کاروانە ناوەستێ .
سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران گوتی : ئەم روداوە بێ گومان تێکدەرانە بووە و سیستمە ئاسیاشیەکان گەیشتنە دوزینەوەی ریشەی رووداوەکە .
سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران گوتیشی : پیتاندن لە نەتەنز نەوەستاوە وبەھێزەوە دەچێتەپێش ھەڵبەت ھەندێ مەکینە کە لە خولگە چوونەدەر دەبێ پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت .