ناردەی بەرھەمی «نانۆی ئێرانی» بۆ ٤٥ وڵاتی دنیا
May 02, 2021 10:17 Asia/Tehran
سکرتێری بنکەی تایبەتیی گەشە پێدانی نانۆ باسی ناردەی بەرھەمی «نانۆی ئێرانی» بۆ ٤٥ وڵاتی دنیای کردووە.
«سەعید سەرکار» سکرتێری بنکەی تایبەتیی گەشە پێدانی نانۆ وتی: ئەمڕۆ بەرھەمی «نانۆی ئێرانی» بۆ ٤٥ وڵاتی دنیا لەوانە کۆریای باشووری، ئۆسترالیا، چین، ئەوروپا و ناوچەی ئەمریکای لاتین ڕەوانە دەکرێت.
سکرتێری بنکەی تایبەتیی گەشە پێدانی نانۆی ئێران وتیشی: تەکنۆلۆژیا تازەکان لەوانە تەکنۆلۆژیای نانۆ لەو نمونە ھەرە گرینگانەن کە بە خەریک بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری زانستی نانۆ جێ و شوێنێکی ھەرە باشمان پەیدا کردووە.
«سەعید سەرکار» ھەروەھا وتیشی: گەرچی ئەمڕۆ لە ١٨ بواری پیشەسازی بەھرە لەم تەکنۆلۆژیایە دەبەین، بەڵام دەبێ بەرھەمی تازەش بنێرینە بازاڕەوە ھەتا بازی بەرھەمھێنان مسۆگەر ببێت.