وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران: ڕۆژی جیھانیی قودس دەستپێشخەرییەکە بۆ لەبیر نەچوونەوەی مافی جەماوەری فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i396138-وەزارەتی_کاروباری_دەرەوەی_ئێران_ڕۆژی_جیھانیی_قودس_دەستپێشخەرییەکە_بۆ_لەبیر_نەچوونەوەی_مافی_جەماوەری_فەلەستین
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ڕۆژی جیھانیی قودس دەستپێشخەرییەکە بۆ لەبیر نەچوونەوەی مافی جەماوەری فەلەستین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 05, 2021 22:13 Asia/Tehran
  • وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران: ڕۆژی جیھانیی قودس دەستپێشخەرییەکە بۆ لەبیر نەچوونەوەی مافی جەماوەری فەلەستین

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ڕۆژی جیھانیی قودس دەستپێشخەرییەکە بۆ لەبیر نەچوونەوەی مافی جەماوەری فەلەستین.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە لە توویتێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی قودس نووسی: داھێنانی ڕۆژی جیھانیی قودس  دەستپێشخەرییەک بوو بۆ لەبیر نەچوونەوەی مافی جەماوەری فەلەستین.

لە درێژەی توییتەکەدا ھاتووە: قەڵاچۆو ئەشکەنجەی فەلەستینییەکان و داگیرکرانی فەلەستین ئاسایی نابێتەوە.

دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە دەستپێشخەریی حەزرەتی ئیمام خومەینی«رە» دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک ڕۆژی جیھانیی قودس ناودێری کراوە.

ڕۆژی ھەینیی ٧ی مای ٢٠٢١ ( ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٠) ڕێککەوت لەگەڵ ٢٤ی ڕەمەزانی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی ڕۆژی جیھانیی قودسە.