دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران تا کۆتایی گوڵان داخراو دەبێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i396279-دەروازەی_سنووریی_حاجی_ئۆمەران_تا_کۆتایی_گوڵان_داخراو_دەبێت
بەرپرسی گومرکی سنووریی حاجی ئۆمەرانی پیرانشار بە ئاماژە بە داخراو بوون و قەدەغەی هاتوچۆی موسافیر لە سنووری تەمەرچین، وتی: ئەو قەدەغەیە تا کۆتایی مانگی گوڵان درێژەی دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 09, 2021 11:54 Asia/Tehran
  • دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران تا کۆتایی گوڵان داخراو دەبێت

بەرپرسی گومرکی سنووریی حاجی ئۆمەرانی پیرانشار بە ئاماژە بە داخراو بوون و قەدەغەی هاتوچۆی موسافیر لە سنووری تەمەرچین، وتی: ئەو قەدەغەیە تا کۆتایی مانگی گوڵان درێژەی دەبێت.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرامەرز محەمەدیان بە وتنی ئەوەی کە لەم دواییەدا سنووری حاجی ئۆمەران بەهۆی تەشەنە سەندنی کۆرۆناوە داخراو بوو، گوتی : بەهۆی بەردەوامبوونی نەخۆشیەکە ئەو قەدەغەیە بۆ هاتوچۆی موسافیر تا دوو هەفتەی دیکە درێژ کراوەتەوە و هیچ جۆرە نامە یان مۆڵەتێک بۆ هاتوچۆی موسافر لەو سنوورەوە دەرناکرێت.